ناو: مزگین
نازناو: ڕووناک
ناوی باوک: ئایدین
ساڵی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون: #دیاربەکر#
$ژیاننامە$
مزگین ئایدین لە دایکبووی شاری دیاربەکرە، خانمە نووسەر و زیندانی سیاسی کوردە کە پاش 30 ساڵ لە زیندان بە وتنەوەی (#ئەی ڕەقیب#)ئازاد کرا، لە چاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات لەو ماوەی زینداندا تەنیا بیری بینینی چوار وەرزەکەی کردووە، چونکە ساڵ لە زینداندا یەک وەرزە و هەست بە گۆڕینی وەرزەکان ناکەیت. وە هەروەها باسی لەوەش کردووە ئازادییەک کە دواکەوتبێت ئازادی نییە و مرۆڤ خۆی نەخەڵەتێنێت.
مزگین لە تەمەنی 18 ساڵیدا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە #پارتی کرێکارانی کوردستان# دەستگیر و سزای 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لە دوای ئازادبونیشی ڕایگەیاند، ئازادییەکەی پێشکەش دەکات بە شەهیدانی سێدارە، #قازی محەمەد#، فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، ئیحسان فەتاحیان. [1]