هەر لێرە هەتا مەککە
هەموو شەکی چاوبەڵەکە
گشتی بەقسری گوان ئەکا
شەک: بەرخێک پێینابێتە ساڵی دووەم، لە هەڕەتی جوانی و جووڵەدا بێت، قسر: بە مێینەی ماڵات ئەوترێ کە ساڵێک تەمەنی بێت و ئاوسی نەبووبێ (فەرهەنگی خاڵ) هەر لێرە هەتا مەککە، لە سەدەکانی ڕابردوودا خەڵکی بە پێ چوون بۆ شاری مەککە، مەبەستی لەنێوان دوو جێگەی زۆر دوورە لەیەکەوە، هەموو شەکی چاوبەڵەکە واتە: نێوانی ئەو دوو جێگە دوورە، پڕە لە کچی چاوجوانی گەنج، گشتی بەقسری گوان دەکات واتە: هەموویان سنگیان کردووە و مێردیان نەکردووە، جەستەیان پڕ و تەواوە. وەڵام (کچ) . [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 693 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!