ماشان باوێ، گاشان باوێ
ڕووەکی (ماش) دوای ڕوواندنی ئەگەر بارودۆخی ئاو و پلەی گەرمی و خاکی لەبار بێت ئەوا (3) سێ مەتر درێژ دەبێت، واتە ڕووبەرێکی باش لە زەوی دەگرێت، بۆیە پێویستە لە کاتی تۆوەشاندا ئەوە لەبەر چاو بگیرێت و ڕەچاوبکرێت، کە پێویستە ڕووەکەکان لە یەکترییەوە دوور بن، لەبەر ئەوە جۆتیار و کشتیاری کورد لە کاتی تۆوکردنی (ماش) دەبێت (چەنگ) ێکی گەورە لەماشەکە بگرێت و زۆر بە پەرش و بڵاوی بیهاوێت و تۆوی بکات، بۆ ئەوەی دەنکە ماشەکان بەباشترین شێوە پەرت و بڵاوببنەوە لە وەرد و زەوییدا، دەست ڕاوەشاندنی تۆدەر دەبێت وەک ڕاوەشاندن و هاوێشتنی بەرد و گاشە بەرد بێت، بۆیە کورد لەکاتی تۆوکردنی ماشدا بە شارەزایی و ڕێنوێنیەوە وتویەتی: ماشان باوێ، گاشان باوێ.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 184 مرة