لە زەمانی ئەسحابان
کوڕ گەورەترە لە بابان
مەتەڵەکە مەبەستی ئێسترە، لە زەمانی ئەسحابان واتە: لە مێژوویەکی زۆر کۆنەوە (لەناو ژیانی کوردەواردا، شوانکارەی کورد بەردەوام داهێنانی کردووە، لە مایین و نێرەکەر توخمێکی نوێی بەرهەم هێناوە کە پێی دەوترێ ئێستر، باربەرێکی باش و بەهێزترە لە باوانی) کوڕ گەورەترە لە بابان واتە: ئێستر قەبارەی لە کەر گەورەترە، هەرچەندە کەر باوکی ئێسترە، لەم بارەیەوە پەندێک هەیە پێشینان دەڵێن: بە ئێستریان وت باوکت کێیە؟ وتی: دایک مایینە. وەڵام (ئێستر) . [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 234 مرة