سەگ هەتا برسی بێت، شەڕی چاکتر دەکات
دەگێڕنەوە یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی تورک لە شاری #کۆیە#، کاتێک فەرماندەیەکی تر پێی دەڵێت: سەربازەکانت ماندوو و شەکەت و بێ پارەن، مووچەیان بۆ پەیدا بکە، ئەویش لە وەڵامدا وتویەتی: سەگ هەتا برسی بێت، شەڕی چاکتر دەکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ لەشکر و فەرماندە و تیپ و کەرت و بەتالیۆن و..تاد چونکە ئه و هێزانە بەسک دەڕۆن نابێت برسی بکرێن، بەڵام لە هێزە دیکتاتۆرییەکاندا ئه و هێزانە برسی و بێ مووچە دەکرێن تا زیاتر تاڵانی و شەڕ بۆ خاوەن و دەسەڵاتدارەکانیان بکەن.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,301 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!