گیسکی قەرداران
زۆرجاران واڕێکەوتووە مرۆڤێک مامەڵە بە شتێکەوە دەکات، لە مامەڵەکەدا بەڵێن بە زۆر کەسان دەدات کە ئه و شتەی پێ بدات، بەڵام دەبێت سەبر و ئارام بگرێت، به و جۆرە کەسانێکی زۆر تەفرە دەدات و لە خشتەیان دەبات، چیڕۆکی پیاوێکی قەرزدار هەیە کە خاوەنی گیسکێک بووە، هەرچی داوای قەرزەکی لێکردۆتەوە، وتویەتی: ئه و گیسکەی بفرۆشم قەرزەکەت دەدەمەوە، به و جۆرە توانیویەتی قەناعەت بە خاوەن قەرزەکان بهێنێت و لەسەر خەت بیانهێڵێتەوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ مامەڵە پێوەکردن بە شتێک و بەڵێن بە زۆر کەس دان دەوترێت: وەکو گیسکی قەردارانی لێکردووە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 405 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!