دەڵێی مریشکە کڕە
مریشک دوای ئەوەی بەهێلکە هات، ئه و ورە و هێلکانەی کە لە هەناویدایە دەیکاتە هێلکە و پاش ماوەیەک لە هێلکە دەچێتەوە و کورک دەبێت، خاوەنەکەی هێلکەی دەخاتە ژێرییەوە، ئەگەر مریشکەکە سەرەمر نەبێت و مریشکێکی باڕۆکە بێت، ئەوا ژمارەیەکی کەم هێڵکەی دەخاتە ژێرەوە، مریشکەکە لەسەر ئه و هێلکانە دەکەوێت، به و هەڵنیشتن و کەوتنە دەوترێت: کڕبوون، ئه و کڕبوونە سێ هەفتە، ماوەی(21) ڕۆژ و شەوی پێ دەچێت، تا هێڵکەکان بقرنجێن و جوڵەکانی ناویان بێنە دەرەوە، ئه و کڕبوونەی مریشک بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێک دەوترێت: کە زۆر کەم بچێتە دەرەوەی ماڵ و هەر لە ماڵ بمێنێتەوە دەوترێت: دەڵێی مریشکە کڕە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 605 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!