ئەڵێ: مامە گونت بە چەند؟ ئەڵێ: بە سەنگ و تەرازوو.
لە کۆمەڵگەدا بەپێی ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی، هەر شتێک بەبڕێکی پێوانەیی پێوانە دەکرێت، بۆ پێوانەی هەموو شتێک سەنگ و تەرازوو بەکاردێ، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە هەموو شتێک بە پێودانکی خۆی ئەپێورێ، بۆ ئەوەی لە سەودا دا، هیچ کەسێک زیانبار نەبێ. [1]