ئەرز زۆرە، گۆڕ بە ئەندازە.
با شتێک زۆریش بێت، هەر ئەوەندە دەتوانێت لێی خەرج بکەی، یان پێویست دەکات هەر ئەوەندەی لێبەکار بهێنی کە کارەکەی پێ ڕایی بکەی، یان لە دەووروبەردا زەوی بێئەنداز زۆرە بەڵام دەتوانێت بەشێکی دیاریکراوی لێ داچێنی و بەرهەمی ساڵی لێوە دەست بخەی. واتە: کە مرۆڤ مرد، چەندی مڵک و ماڵ هەبێ، تەنیا بەئەندازەی گۆڕێک زەوی بەردەکەوێ. [1]