ناو: سێوێ
ناوی باوک: عەبدولقادر
نازناو: کێخوا سێوێ
ناوی تەواوی (سێوێ عەبدولقادر حسێن) ە، خەڵکی گوندی (سەلماسی قەراج) ی سەر بە (#مەخموور#) بووە لە ساڵی 1941 لە سەلماس لەدایک بووه، باوکی شەش کچی هەبووە، هیچ کوڕی نەبووە، سێوێ کچی گەورەی دایک و بابی بووه، بۆیە هەر بە گچکەیی لە ئیش ڕاپەڕاندن لەگەڵ باوکی بووه، لە بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات و دەغڵ و دان، چونکە باوکی هەبوون بووه، لە دوای مردنی باوکی سێوێ کاروباری ماڵەوەیان و بنەماڵەکەیان دەگرێتە ئە ستۆی خۆی وەک پیاو هەڵس وکەوت دەکات بۆیە پێی گوتراوه:کێخوا سێوێ، چونکە وەک کێخوای گوندەکەیان هەڵسوکەوتی کردووه، زۆر جاران تفەنگی لە شانی کردووە و دەمانچەی بەجلی پیاوان لە نێکی بەستووە، لە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر جوامێرانە ڕەفتاری کردووه، بۆیەش ناچاربووە شوێنی باوکی بگرێتەوە و گرنگی بە نیشانە شکێنی و سوار چاکی و چوونە دیوەخانی پیاوان و دام و دەزگای دەوڵەت بدات، خۆی لەدیمانەیەک دەڵێت: لە ساڵی (1963) دا نزیکەی (1600) سەر مەڕمان هەبوو لەو #قەراج#ەی عەرەب ویستیان تاڵانی بکەن، بەڵام لەگەڵیان کەوتینە شەڕە تەقە و نە مانهێشت لێمان نزیک ببنەوە، ئەم کێخوا ژنەی گوندی سەلماس لە (#01-06-2014#) بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 910 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!