حوشترالوک: لەخێزانی پاقلەییەکانە، بەتەمەنە و قەدێکی باريکی هەیە گەڵاکانی گۆڕاون بۆ دڕک، گوڵێکی بچوکی پەمەیی تۆخ دەگرێت، بەرزی ڕووەکەکە (30-40) سانتیمەتر، لە بەهار لەسەر کۆنە ڕەگی ژێر زەوی دووبارە دەڕوێتەوە لە هاوین تا سەرەتای پایز گەشەی دەبێت، دوای ئەوە بەرەو وشک بوون دەچێت، لە زستان قەد و گەڵای وشک دەبێت، حوشتر به سەوزی و وشکی دەيخوات، لەناوچە گەرمەکان زۆر دەڕوێت، مەڕ و ماڵات نايخوات، کە وشک بۆوە بۆ سووتان بە کاردێت. پێشتر لە ڕۆژە گەرمەکانی هاوین لەبەر پەنجەرەیان دادەنا و ئاوییان پێدا دەکرد، که هەوا لێی دەدا وەک فێنکەرەوە ژوورەکەی کەمێک فێنک دەکردەوە.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 801 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!