کاردی: کاردوو: لە بە هاران له زوورگ و چیا و بەرزاییەکان خۆڕسک شین دەبێت، باڵای کورتە، بنکی گرۆییه، قەدی لەژێر زەوییه، دوو گەڵای سەوز لەسەر زەوی دەردەچوێنێت، ئەوها بیخۆی زۆر تیژه زمان دەبڕێ و دەسووتێنێ، بەڵام دەیکوڵێنن و شەکری تێ دەکەن تيژيیەکەی نامێنێ، بەزەردکراوی دەخورێ، لەگەڵ گەنمه کوتای لێ دەنرێ پێی دەڵێن (گەنم بە کاردی)، تەرزی زۆر هەیە بەڵام هەندێ تەرزی ناخورێ. [1]
کاردی یەکێکە لەو ڕووەکانەی لەکۆتایی وەرزی زستان و لە سە ڕەتای بەهار پەیدا دەبێت، لە جیهاندا 2000 جۆری هە یە، ئەوەی لە کوردستان هەیە چوار جۆرن کە پێیان دەگووترێت :
• کاردی شاخی
• کاردی دە ستچین
• کاردی ڕیشۆک
• کاردی ڕیخنی(کاردی گوێ بەرخە)
▪️چەند سودێکی کاردی:
• بۆ نەخۆشیەکانی پێست بەتایبەتی نەخۆشی ڕێوی.
• پاککەرەوەی گەدە و ڕیخۆڵەکانە لە میکرۆب و کرم و مادە ژەهراوییەکان.
• دژە بەکتریا و دژە کەروی تێدایە بە تایبەتی هەوکردنی سییەکان.
• کاریگەری پێوەدانی ژەهری مار و دووپشک کەم دەکاتەوە.
• ئارام بەخشە بۆ لاشە بە تایبەتی سەرئێشە.
• کاردی سەرچاوەی باشە بۆ فیتامین (A، C، B6).
• بۆ تواندنە وەی چەوری لە ناو خوێن.
• بۆ چارە سە ڕکردنی هەوکردنی بەکتیری ناوەوەی لە ش و نەخۆشییە کانی گە دە.
• ڕێخۆلەکان لەهەموو پاش ماوەیەکی کەلەکە بوو پاک دەکاتەوە..
▪️رووەکێکی ژەهراوییە ئەگەر بەخاوی بخورێت، بەڵام بەکوڵاوی ژەهرەکەی نامێنێ و دەخورێت.
▪️بۆ یەکەم جار زانایانی ئیسلامی (ئیبن نەفیس و زەهراوی) بەکاریانهێناوە بۆ سووتان و نەخۆشی پێست وەک دەرمان.[2]