مەتەڵێکە بۆ خاوەن بیر
باریک و ڕێک وەک تەباشیر
بە کاغەزی سپی پێچراوە
گەڵای وشکی تێکراوە
پڕە لە دەرد و نەخۆشی
خەڵکیش دەیکێشێ بۆ خۆشی
گەر بزانن مانای مەتەڵ
تێدەگەن زیانی دووکەڵ
مەبەستی لە جگەرەیە کە باریکە وەک تەباشیر، تووتنی تیایە و لەکاتی کێشاندا دووکەڵ دەکات. وەڵام (جگەرە) . [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 374 مرة