لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی #پارتی# هەنگاوی لە دژی ئێران ناوە
بەپێی زانیارییەکانی بوار لە میانەی سەردانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەرپرسانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستان، چەند پەیامێکیان نیگەرانیان لەبارەی هەڵس و کەوتەکانی پارتی لە دژی ئێران گەیاندۆتە پارتی.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند بەرپرسێکی ئێرانی کە تایبەتن بە کاروباری عێراق و هەرێمی کوردستان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە و لەگەڵ چەند لایەنێکی سیاسی و چەند بەرپرسێکی هەرێم کۆبوونەتەوە و نیگەرانی قوڵیان هەبوو لە بارەی هەڵسوکەوت و کردەوەکانی پارتی لە ماوەکانی ڕابردوو کە لەسەر ئاستی ناوەخۆ و نێودەوڵەتی لە دژی ئێران ئەنجامیداوە.
بوار زانیویەتی، شاندە ئێرانییەکە ڕایانگەیاندووە، لە ماوەکانی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان هەندێ پلان و کردەوەی لە دژی کۆماری ئێسلامی ئێران ئەنجامداوە، بەم دوایە بۆیان ئاشکرابووە و زانیویانە پارتی ئەو هەنگاوەی لە دژی ئەوان ناوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 937 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!