ناو: عەبدوڵڵا
نازناو: حاجی عەبدوڵڵای کەماڵەیی
ناوی باوک: مستەفا شەریف ئەحمەد پەڕاو
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کانی چایلە# ی شارۆچکەی #کەلار#
شوێنی کۆچی دوایی: گوندی #بێستان سوور#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی حاجی عەبدوڵڵای کوڕی مستەفای کوڕی شەریفی کوری ئەحمەدی کوری پەڕاو.
سەرۆک تیرەی کەماڵەیی ساڵی 1915 لە گوندی کانی چایلە سەر بە قەزای #کەلار# لەدایکبووە خاوەنی برایەک و خوشکێک بووە بە ناوەکانی (حاجی محمد مستەفا و پیرۆز مستەفا) هەر لە تەمەنی منداڵیەوە خەریکی جوتیاری و ئاژەڵداری بووە لەتەمەنی لاویەوە گەرمیان و کوێستانی کردووە، لە ساڵی 1945بە یەکجاری لە گوندی بێستانسوور نیشتەجی بوو بەشداری شۆڕشی ئەیلول و گوڵانی کردووە.
لە ساڵی 1947 ژیانی هاوسەرگیری پێکهیناوە خاوەنی سێ هاوسەر بوو بە ناوەکانی (خورشیدە محمد ناوخاس)#خەرجانە#یی دواتر هاوسەری دووەمی بە ناوی (ئافتاو حەمەئەمین خوارەحم)بووە هاوسەری سێیەمی بەناوی (زێبا حاجی عەلی حاجی قادر)کچی سەرۆک هۆزی شاتری بووە خاوەنی سێ کچ بووە بە ناوەکانی(مەعسومە، توبا، هەیبەت).
ساڵی 1970بە هاوەڵی حاجی حەمە تاڵیب سەرۆک هۆزی مکایەڵی فەریزەی حەجی ئەنجامداوە ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە چارەسەر کردنی کێشە کۆمەلایەتیەکان و یارمەتی دانی خەڵکی لە ساڵی 2014 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی بێستانسوور بە خاک سپێردراوە. [1]