ئەوی سەر ئەپۆشێ، ژێری دەفرۆشێ.
مەبەستی لە هەندێک ئافرەتە کە بەڕووکەش داپۆشراون و وەک کەسانی دیندار و خاوەن ئابڕوو دەردەکەون بەڵام کاری لەشفرۆشی دەکەن و گوێ بەهیچ نادەن، کەواتە لە کۆمەڵگەدا دەرکەوتنی جەستە یان داپۆشینی پەیوەندی بە ئابڕووەوە نییە، گەر کەسێک باش بێت، هەرچۆنێک دەرکەوێت هەر باشە. [1]