بەد ڕەوشتە ژن کوژەکان لەبری خودا بریار دەدەن!
ئەم وەحشی گەریە تا کەی؟
لەم دۆخەدا نەک هەر هەواڵە ناخۆش و بێزارکەرەکان کەس ڕاناچڵەکێنێت، بەڵکو کوشتنی مرۆڤەکانیش بووە بە شتێکی ئاسایی و وەک هەر هەواڵێکی تر تێدەپەرێت. من دڵنیام ئێستا زۆرێک لە پیاوان ڕاستەوخۆ دەڵێن ئەوە دیسان دوای ئەوەی ژنێک کوژرا ژنان کەوتنەوە نووسین و هەڵا کردن، بەڵام هیچیشیان پێناکرێت و هەر قسەن.
ئاخر ئێمە چیمان پێ بکرێت لە کاتێکدا کە بکوژ و ببڕ ئێوەی پیاوانن، ئێوەن یاساکان دەنووسنەوە، هەر ئێوەن پێشێلی دەکەن، ئێوەن سزا دەدەن و ئێوەن سزا دەدرێن، سزا کەم دەکەنەوەو ڕزگار دەبن و ئێوە و ئێوە و ئێوە و...........نازانم بێ یاسایی، بێ ڕێزی و بێ مافی لەم دەڤەرە نامرۆڤانە بێ ویژدانە دا تا کەی؟..
باوەڕتان بێت زۆر جار ئاژەڵ لەم مرۆڤانەی ئێمە بەویژدان ترن، چونکە ئەوان دوای کوشتن و خواردنی یەکتر بوختان بۆ قوربانیەکە ناکەن و دەستی لێهەڵدەگرن، بەڵام لەم وەحشی خانەیەدا دوای کوشتنی ژنەکەش تۆمەتی بێ ڕەوشتی و بێ ئەخلاقی بۆ ئەبەخشنەوە، بەڵام نازانن کە خۆیان لە هەمو کەسێ بەد ڕەوشترن کە لە بری خوا ڕۆحی بەشەر دەکێشن و مافی مردن و ژیانی بەسەردا دەدەن.
ئەم چەند دێڕەم لە #02-10-2022# لە کاتی کوشتنی ژنێکدا نووسین، بەڵام بۆ ئێستا و پێم وا بێت چەندین ساڵی تریش ڕاستە. ئێستا باڵەخانە و نهۆمە بەرزەکانیان بۆ کردووین بە جێگرەوەی چەقۆ و پەت و سێدارە و تۆمەت و بوختان و شەق تێهەڵدانیشی چۆتەسەر. هییوادارم خەباتی ئەم جارەی ژنان، نەخشە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان بگۆڕێت و چیتر ئەم ستەمە بەردەوام نەبێت. [1]
#سارا قادر#
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,223 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!