گوڵە حنجیلەی تەتەری
ئەم گوڵه له سەرەتای مانگی نەورۆز- ئادار دەست دەکات به گە شەکردن له چیای #کێوەڕەش# و لە ناو گژوگيادا سەر دەردەهێنێ، بەتايبەت له شوێنی شێدار و فێنک، له مانگی گوڵان - نیسان دا چرۆ دەکات بەڵام ناپشکوێ، له مانگی جۆزەردان- ئاياردا چرۆکانی دەکرێنەوە و گوڵێکی سپی توێکڵ ئەستور و شێوه مەتاتی چەور و بريقەدار خۆی دەکاتەوە، گوڵەکە سپییه (چە ندین ڕەنگی جیاوازی هەيە)، بەڵام کە لێی دوور دەکەویەوە شێوه سەوز خۆی دەنوێنێ، به هێشو گوڵ دەگرێت، حەز به تيشکی خۆر دەکات و پەلکی گوڵەکە شەش پەڕییه و لەکاتی بەرکەوتەی خۆردا شێوە لینجیەکی بریقەدار دەردەکات و ئەمەش دەبێته هۆی ئەوەی گوڵەکە جوانتر ببریسکێتەوه و درەوشاوە و سەرنجڕاکێش دەرکەوێت، باڵای له بەرزترین ئاست دا دەگاتە (50 سانتیمەتر) و تا شوێنەکەی فێنکتر بێت باڵای کورت دەبێتەوە تا (15سانتیمەتر)، ئەم گوڵه چەندین ڕەنگی هەیە وەک: سپی، وەنەوشەيی، مۆر، بەڵام له (#ڕانیه#) و دەوروبەری تەنها ڕەنگە سپیەکەی دەبینرێت. له ڕیزی گیا ژەهراوییەکانە و (زئبق) ی تێدایه.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 478 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!