گەزەر، چەپولە
لاسکی هەیە و قەدەکەی قەف قەفە، گەڵاکانی کەوتونەتە بەشی خوارەوەی قەدەکە، گەڵاکانی توکن و نەرمە، سەلکێکی له شێوەی گێزەر هەیە و ڕەگی باریک و ورديلەی پێوەیە، تامی شیرینە و سپی دەکرێت و دەخورێت، له زەویه ڕەق و بەردەڵانەکان، له دۆڵ و نشێو و گرد و تەپۆلکەکان دەڕوێت، کوردستان نیشتمانی ئەم ڕووەکەیە (چوارپارچە)، له کۆتايی لاسکەکانی گولێکی وردیلەی ڕەنگ زەرد دەگرێت، تۆپەڵ تۆپەڵە، دواتر له شێوەی چەتر یان تەخته سینی دەردەکەوێت (وەک شویيت)، دوای مانگی ئادار و کۆتايی نیسان تۆو دەکات، تۆوێکی لەپ پانی هەیه، بۆنێکی خۆش و قورسی هەیە و دەخورێ، له ناوچەکه شوێن ڕوانی دەکەوێته گردەدێمه، بناری #کێوەڕەش# بەديوی (#ڕانیه#) و #پشدەر#)، بناری #کۆسرەت#، بناری ماکۆک، دۆڵی ئاکۆيان له و وڵاتانه دەڕوێت که کەوتونەتە ژێر کاریگەری دەریای تا دەگاتە زینی #وەرتێ#، بەتايبەت (تورکيا، ئێران، عێراق، سوريا) بەرگەی گەرما و تینوێتی دەگرێت، چونکه ڕووەکێکی دێمیه.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 303 مرة