مۆم زبانان، دڵ چو سەنگان، قوتن ئەعزا، دڵ حەدید
شێر شکاران، خوو پڵنگان، پێ لە ڕێی جانان بورید
چی لە ڕێی جانان بەدوورە، دەر هەوای نەفسی غروورە
ئەو لەنێو عالەم زوهوورە، قەلب جەببار و عەنید
قەلب عاسی سەر لەبەر ئەو، واعیزی دڵ چون حەجەر ئەو
سووڕەت ئینسان، تەبع خەر ئەو، عەبدی شەیتان و مورید
هەم پەیامی شۆر و شەڕ ئەو، دڵ بە فیعلی بەدموقەڕ ئەو
خوێنخۆر وەک شێری نەڕ ئەو، می ز جام بد چشید
مەستی جامی بێ تەمیز ئەو، نائِمٌ قَط لا يَقِظ ئەو
غافڵی ڕەببی تەمیز ئەو، پند اَلخَنّاس شنید
بەلعەمی کامیل عولووم ئەو، واجبی سەنگی ڕوجووم ئەو
ئەهلی موزلیم و زەلووم ئەو، باد جهل وی دمید
جاهیل و ناشی و نەزان ئەو، یەک تەن و پەنجا زبان ئەو
وا لە ڕێی عیشق بەدگومان ئەو، پا از ڕه حق بر کشید
پا لە ڕێگەی حەق بەدوور ئەو، شێت و بێ عەقڵ و شعوور ئەو
بۆ تەمەع دڵ چون تەنوور ئەو، نیکی از دستش ڕمید
بوو لە چاکە بێ تەڵەب ئەو، شووم و بێ شەرم و ئەدەب ئەو
بێ ڕەزا و بەدلەقەب ئەو، دل به عصیان آرمید
دڵ بە عیسیان بەرقەرار ئەو، باتینەن مەردی غەددار ئەو
ئیسمی خاسی نامدار ئەو، بد دل و دین، نارشید
عابیدی مێزەر بەسەر ئەو، خەرقەیی زاهید لەبەر ئەو
مورشیدی کامیل لەدەر ئەو، باتینی شیبهی یەزید
باتینی جەللاد سیفەت ئەو، ئەبلەه و بێ نەقش و خەت ئەو
دوور لە عەقڵ و مەعریفەت ئەو، دل سیاه و تن سفید
دل چو قیر و تن چو برف ئەو، سامیعی نەشنوودە حەرف ئەو
ئەبلەه و بێ سوود و سەرف ئەو، از ڕه ناحق دوید
چوست لە ڕێی جەنگ و جەدەل ئەو، تەن پڕی مەکر و حیەل ئەو
دڵ بە دنیا موشتەغەل ئەو، تەن وەکوو قەسری موشید
مەدحی وان زات بەدشیعاران، نایەتە ئەلفاز و زاران
گەر بەیان کەن سەدهەزاران، شاعیرانی چون لەبید
ئەحمەدی کۆر تۆش لەوانی، دات بە با عومری جەوانی
ئاخری دنیات نەزانی، خار چید و گل ندید
#ئەحمەدی کۆر# [1]