قایمقامی شارۆچکەی #دەربەندیخان# ئاماژە بەوە دەکات دوای ئەوەی سەرۆکی جوڵانەوەی #نەوەی نوێ# ئەوەیان ڕاگەیاند کە هەڵدەستێت بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، ئێمە نوسراومان ئاراستەکردن بۆ ئەوەی بێنە پێشەوە و ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان وەربگرن و دەست بە کارەکە بکەن، بەڵام نە وەڵامی نوسراوەکەیان داینەوە نە ئامادەش بوون تونێلەکە نۆژەن بکەنەوە، بەڵکوو تەنها لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە.
سلێمان محەمەد، قایمقامی شارۆچکەی دەربەندیخان بە بواری ڕاگەیاند: تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕێگا و بانی #سلێمانی# دەست بەکار بوون بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە دووڕێگای بەدیلمان تەرخان کردووە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و هەروەها ڕێگایەکی تایبەتیش بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بچووک. هەموو ئامادەکارییەکمان تەواو کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەوەیان ڕاگەیاند کە هەڵدەست بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان، ئێمە نوسراومان ئاراستەکردن بۆ ئەوەی بێنە پێشەوە و ڕەزامەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان وەربگرن و دەستبەکارەکە بکەن، بەڵام نەوەڵامی نوسراوەکەیان داینەوە نە ئامادەشبوون تونێلەکە نۆژەن بکەنەوە، بەڵکوو تەنها لە ڕاگەیاندنەکانەوە دەستیان کردووە بە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە.
قایمقامی قەزای دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، بڕی 187 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان تەرخانکراوە، بەڵام جارێ نازانین ماوەی کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی ئەو تونێلە چەندی دەوێت بۆیە بەگوێرەی ئەو دەرخستەی کە لەلایەن تیمی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتی ڕیگا و بانی سلێمانییەوە دیاریکراوە کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە بەردەوام دەبێت. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 612 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!