بە سێ برا دۆخینێکیان هەیە.
دۆخین: بەنەخوێنی شڕواڵی پیاوانە، مەبەست لە سێپای مەشکەیە کە لە سێ دار پێکهاتووە، سێ لایی بەیەکدا هەڵدەنرێ و مەشکەی پێوە هەڵدەواسرێ، بۆ ئەوەی کاری مەشکەژنینی پێئەنجام بدرێ، بە سێ برا دۆخینێکیان هەیە، واتە سێ داری مەشکە بە گوریس بە یەکەوە دەبەسترێتەوە. وەڵام (سێپای مەشکە) .[1]