خەڵکی هاواری چاوی بەدیانە
کەچی خەنیمی من چاوی جوانە
شاعیر تەشبیهی مانگ ئەکەن بە ڕووت
سەرویش دائەنێن لەگەڵ باڵا جووت
مانگ لە ڕاستی ڕووت وجوودی نییە
سەرویش بێبەرە بە کەڵکی چییە
بە لێوی ئەڵێن یاقیقی ئاڵە
یاقیق بێگیان و بێ حاڵ و خاڵە
دەم دەمی عیسات بووە بە هاودەم
ئەو گیان ئەدا و من گیانی بۆ ئەدەم
ڕووی تۆ نەخشێکە و (جەلال) ی ناوە
سەیری سونعی ئەو بێ نوقتە ماوە [1]
#دیوانی پیرەمێردی نەمر#
#پیرەمێرد#