لە ساڵی 2006-2007ەوە، بنەماڵە و خێزانە نەجیب و سەنگینەکەی دکتۆر #کازم فاروق# دەناسم، هاتوچۆمان هەبووە و تێکەڵ بوین، خێزانی د.کازم (ماڵی باوکیان) موسڵمان، لە خواترس و خێرخوازن، خێزانێکی ڕوو لە خودا موسڵمانێکی زۆر پابەندن بە دینەوە، دوورن لە هەر هێز و حزبێکی سیاسی...
کوڕ و کچی ئەو بنەماڵە نەجیبە، بە گشتی پزیشک و ئەندازیارن، لە ڕووی داراییەوە، بە بنەماڵە خودای گەورە پێی بەخشیوون و ئەوانیش دەبەخشن، هاوکاری خەلکی بێ باوک و دایک و دروستکرنی مزگەوت و خوێندکارانی زانکۆ دەکەن...
لەڕووی سیاسیەوە، ئەو کاتەشی د. کازم کاندید بوو خێزانەکەی پێیان خۆش نەبوو، بەڵام د. کازم گوێی لێنەگرتن و سوور بوو لەسەر ئەوڕێگەیەی هەڵیبژارد، لە ڕابردوو و ئێستاشدا د.کازم و خێزانەکەی نە پێویستیان بە پلەی پەڕڵەمانتاری، نە بە موچە و نە پارەکەی هەبوە..
بابەتی موچە و بەستنەوەی بە د. کازم و خێزانەکەی زۆر ئازاربەخشە و بێ ویژدانیەکی گەورەیە..
خودای گەورە شیفای د. کازم بدات، هیوای تەندروستی باش بۆ دایکە نەجیبەکەی و خێزانە سەنگین و خێرخوازەکەیان دەخوازم. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 1,072 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!