دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو شێخ ڕەزا شێخ کەریم گوللەنەبڕ
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ ڕەزا شێخ کریم شێخ قادری گوللەنەبڕ)م بیست.
کۆچکردوو شێخ ڕەزا تێکۆشەرێکی دێرین و کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی سەنگاو بوو، کۆچکردنیشی جێگای داخێکی گەورەیە.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی لەخانەوادە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم.
خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەک ببەخشێت، جێگای بەهەشت بێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!