ئاساییشی سلێمانی هەوڵێکی گەورەی قاچاخچێتی چەک ئاشکرادەکات
بەڕێوەبەرایەتیی ئاساییشیی پارێزگای سلێمانی لە دوو هەڵمەتی جیادا دەستیگرت بەسەر 600 پارچە چەک و هەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەکیش لە سنووری پارێزگاکە ئاشکرادەکات.
هەروەها لە ئۆپراسیۆنێکدا بە هاوکاری هێزەکانی ئاساییشی ڕۆژاوای سلێمانی لە شارەدێی تەکیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکدا بارێکی دیکە دەستیبەسەردا گیرا، کە پێکهاتبوو لە زیاتر لە (300 کڵاشینکۆف و دەمانچە، 5000 هەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت.
$دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاساییشی سلێمانی:$
ئاساییشی سلێمانی لە دوو هەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (600 پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف، دەمانچە و زیاتر لە 6000 هەزار فیشەک) هێزەکانیشمان وردەکاری هەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە
ڕۆژی پێنجشەممە #24-11-2022# لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی ڕێکاری یاسایی بەرانبەری، خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی هەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە ڕێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکراو دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بارێکی چەکی پێبووە کە پێکهاتبوو لە زیاتر (250) دووسەدوپەنجا دەمانچە.
دوای ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستی پێکرد و زانیاری زیاتر بەدەست هات لەسەر کۆگایەکی نهێنی کە سەدان چەک و هەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە.
لە ئۆپراسیۆنێکدا بەهاوکاری هێزەکانی ئاساییشی ڕۆژاوای سلێمانی لە شارەدێی تەکیەی سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا (کایەندا) بارێکی تری چەکی هەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا کە پێکهاتبوو لە زیاتر (300 کڵاشینکۆف و دەمانچە، 5000 هەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت.
تەواوی کەیسەکەش ڕووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ ڕێوشوێنی یاسایی پێویست.
بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی پارێزگای سلێمانی [1]