ناونیشانی بابەت: پێستت بناسە
بەشی یەکەم - پێستت لە چی پێکهاتووە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
گەورەترین ئەندامە کە لاشەتی داپۆشیووە و گرنگییەکی زۆری بۆ تەندرووستی و جوانیت هەیە.
بوونی زانیاری پێویست لەسەر ئەو ئەندامەت هۆشیارترت ئەکا سەبارەت بە گرنگیەکەی تا زیاتر بیپارێزیت وە چۆنییەتی خزمەتکردنی تا بەجوانی بیهێڵیتەوە
بۆیە ئێمەش باسی پێستتان بۆ ئەکەین.
$پێست بە گشتی ئەکرێت بە سێ چینەوە کە ئەمانەن$
1- سەرپێست (epidermis)
چینی لاستیکی هەرە سەرەوەی پێستتە کە ئەمانەی تیایە:
1-- خانەکانی میلانین (کە میلانینت بۆ درووست ئەکەن و ئەتپارێزن تیشکی زیان بەخش و ڕەنگی پێستت دیاری دەکات).
2- خانەی لانگەرهانس کە بەرگری لاشەن.
3- خانە کیراتینیەکان کە زۆرینەی ئەم چینە پێکدێنن.
4- کورنیوسایت (خانەکانی سەرەوەن کە بە بەردەوامی لە پێست دەبنەوە).
2- پێست (dermis)
چینی دووەمی ناوەوەیە کە ئەمانە دەگرێتەوە:
1- ئارەقەڕژێنەکان (ئارەق دەڕژن بۆ ڕاگرتنی پلەی گەرمی لەش)
2- سەلکە موو.
3- چەورییە ڕژێنەکان (بۆ شێدارهێشتنەوەی پێستت).
3- ژێرپێست (subcutaneous layer)
زۆربەی زۆری چەورییەخانە و بەستەرەشانەن کە پێستێ لەسەر ڕاگیراوە نووسێنراوە بەلاشەوە کە بۆ پارێزگاری و دابینکردنی وزە بەسوودە
جگە لەمانە پێست (نینۆک و موو) تیایە کە پێیان دەوترێ پاشکۆکانی پێست. [1]