بۆچی قژت وا سپی بووە؟
بەشی یەکەم - چۆن قەلەقی ڕەنگی قژت سپی ئەکات؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بەڵگەی ناوێ کە سترێس و قەلەقی کاریگەری خراپی بۆ تەندرووستی جەستەمان هەیە!
بەڵام ئایا گۆڕانی ڕەنگی پرچیش هەر پەیوەندی بە خەفەتەوە هەیە؟
دڵەڕاوکێ و قەلەقبوون بۆ ماوەیەکی زۆر ڕەنگی موو دەگۆرێ.
چونکە خانە سەرەتاییەکان لەناو دەچن کە بەرپرسن لە درووستبوونی میلانینی پێست و قژ.
میلانین ئەو ڕەنگەی کە ڕەنگی پێست و قژت دیاریدەکات.
ئەگەر خانەی میلانین درووستکەرت نەمێنێ، ئەوە ڕەنگی قژت سپی ئەبێ.
لێکۆڵەرەوان هاتن چەند مشکێکی تاقیگەیان خستە ژێر سترێسی جیاوازەوە.
دوای ماوەیەک بینیان کە بەهۆی بەرزبوونەوەی کۆرتیزۆڵ و ئەدریناڵین لە خوێندا خانە بەرپرسەکان لە درووست بوونی میلانین - ڕەنگی موو - دەمرن و ئەگەر بەردەوام بێ، کاریگەریەکەی بۆ هەمیشەیی دەمێنێتەوە.
بەڵام گەر بڕی پێویست لەو خانانە مابن ئەتوانرێ ڕەنگی ڕەشی سرووشتی بهێنیتەوە چونکە کاتێ تاڵەمووەکانی هاتە دەر ئیتر ڕەنگی ناگۆڕێ، بەڵام بۆ تاڵی تازە پێویست بە میلانینی تازە دەکات.
$بە کورتی$
گۆڕانی ڕەنگی قژ بۆ ڕەساسی و سپی بەشێکە لە پڕۆسەی پیربوون و بەساڵاچوونی ئاسایی مرۆڤ بەڵام هەندێ هۆکار وادەکا ئەو سپیبوونە لە تەمەنێکی گەنجتر ڕووبدات
یەکێ لەو هۆیانە سترێس و قەلەقی بەردەوامە، بۆیە خۆتی لێ بپارێزە. [1]