ناونیشانی بابەت: چۆن سووتانی بەرخۆر چارە دەکەیت لە ماڵەوە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
سووتانی پێست لەبەخۆر لە وەرزی هاویندا یەکێکە لە حاڵەتە باوەکان.
لە دەرئەنجامی مانەوەی زۆری پێست لە بەر تیشکی خۆر ڕوودەدات.
ئەو تیشکانە ئەبنە هۆی هەوکردنی خانەکانی پێست و سووتانیان کە دوای ماوەیەک لەوانەیە پێستەکە فڕێ بدات و پێستی نوێ بێتەوە جێی.
$پرسیارەکە ئەوەیە چی بکەیت ئەگەر پێستت سوتا لەبەر خۆردا$
1- پێستت ساردبکەرەوە:
- بە خۆشۆردن بە ئاوی سارد.
- دانیشتن لە شوێنی فێنک.
2- هەتا ئەتوانی ئاو باشبخۆرەوە:
لە کاتی سووتانی پێست ئاوی لەش زیاتر دەڕوا بۆ پێستت، بۆیە ئێویستە کە ئاو زۆر بخۆیتەوە بۆ ئەوەی تووشی وشکبوونەوە نەبیت.
3-ئازار شکێن:
ئەگەر ئازارەکەی بێزاری کردوویت ئەتوانی پاراستۆڵ یاخود پڕۆفین بەکاربهێنی تاکو هەست بە باشبوون دەکەیت.
4- پێستت شێدار بکەوە:
بەرهەمێکی سرووشتی یا خود هەر کرێمێکی شێدارکەرەوەی تر بەکاربهێنە.
5- جێڵی ئەلۆیڤێرا یا لقەکەی بەکاربهێنە:
- هەستێکی خۆش بە پێستت ئەدا و ئارامی ئەکاتەوە.
$ئاگاداربە$
1- کرێمی بەنج لەوەچێ بارەکەت خراپتر بکا.
2- ڤازەلین بەکارمەهێنە بۆ شێدارکردنەوە.
3- واز لە پێستت بهێنە خۆی هەڵبا و توێژی سەرەوەی لێبێتەوە و بەدەست خۆت هەوڵی لێکردنەوەی مەدە.
4- تا بەتەواوی چاک دەبیتەوە پێستت لە تیشکی خۆر بپارێزە. [1]