ناونیشانی بابەت: پەڵەکانم چۆن چارەکەم؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
$پەڵە چییە؟$
گۆڕانی ڕەنگی پێستتە بۆ ڕەنگی تۆختر بەهۆی زیادبوونی ماددەی میلانین کە بەرپرسە لە ڕەنگی پێستت و لەلایەن خانەکانی پێستتەوە بەرهەمدەهێنرێ.
$هۆکارەکانی چین:$
1- زۆر بەرکەوتنی خۆر.
2- هەوکردنی (التهاب)ی پێست.
3- بەرکەوتنی زەبر بە پێست.
4- زیبکە.
5- هەندێک جۆری دەرمان (وەک حەپی مەنع).
6- تێکچوونی هۆرمۆنات.
7- سەرکەوتنی تەمەن.
$چۆن ڕێگری لێ دەکەیت:$
1- کەم بچۆرە بەر خۆری ڕاستەوخۆ یان دژە خۆر بە بڕی گونجاو بەکاربهێنە.
2- دەسکاری زیبکە یان هەر برینێکی تری پێستت مەکە.
3- دەرمان بە بێ پرسی دکتۆر یان دەرمانساز بەکارمەهێنە.
$چارەسەرەکانی چەند ڕێگایەکن:$
1- بەکارهێنانی کرێم یان هەر دەرمانێکی تر کە لەسەر پێست بەکاردێن:
- ڕوون کەرەوەکانی پێست (پێویستە بە وریاییەوە بەکاربهێنرێن).
- ترشە ماددەکان کە بۆ فڕێدانی پێستەکەت کاردەکات و پێستی نوێ دێتە جێگەی. وەک ڤیتامین C. ئەمانە بۆ پەڵەی کەم سوودیان دەبێ.
- وەرگیراوەکانی ڤیتامین A:ئەمانە بۆ پەڵەی قوڵی پێستت کاردەکەن.
- ئەو دەرمانانەی چینێک پێستت فڕێدەدەن. پێویستە دژە خۆریان لەگەڵ بەکاربهێنرێ.
2- چارەسەرە جوانکاریەکان وەک:
- لەیزەر (بە کارهێنانی ڕووناکی بۆ لابردنی پەڵەکە کە دوو جۆرە یان بەهێزە و پێستەکە لادەبات و پێستی نوێ دێتە جێی یان کەم هێزە و کۆلاجینی پێستت کارا ئەکات بۆ نوێبوونەوەی پێستەکە).
- ماسکە کیمیاییەکان.
- داتاشینی پێستەکە (بریندارکردنی پێستەکەیە بە ئامێری تایبەت و ڕێژەی گونجاو کە وا دەکا پێستەکە بڕوات و پێستی نوێ بێتە جێگەی).
3- بەکارهێنانی بەرهەمە سرووشتیەکان بۆ پەڵە وەک:
- ئالۆڤێرا.
- چای سەوز.
-چای ڕەشی فرێش.
- شیر. [1]