ناونیشانی بابەت: نۆ ڕاستی سەرنجراکێش سەبارەت بە پێست
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
لەوەنایە ئەوەی بە خەیاڵتدا هاتبێ دەربارەی پێستت ئەوە بێ کە لاشەتی داپۆشیوە و ئەندامەکانی ناوەوەت دەپارێزێ بەڵام پێست زۆر لەوە زیاترە کە بیری لێدەکەیتەوە، ئەمەی خوارە 9 ڕاستی زانستین لەسەر پێستت:
1- گەورەترین ئەندام لە جەستەتدا پێستتە.
2- پێست ڕۆڵی هەیە لە بەرگریکردن لە لەش دژی نەخۆشی هەروەها ڕێکخستنی پلەی گەرمی لاشە.
3- پێستت هەموو 28 ڕۆژ جارێک خۆی نوێ دەکاتەوە و لە هەر خولەکێک دا 30 -40 هەزار خانە فڕێدەدات.
4- ئەستوری پێست لەوپەڕیدایە لە قاچدا و لەوپەڕی تەنکیدایە لە پێڵوی چاوتدا.
5- ژمارەی خانەکانی پێستت نزیکەی 300 ملیۆنە کە لە هەر ئینجێکدا 19 ملیۆن خانە و 300 ئارەقە ڕژێنی تیایە.
6- هەموو کاتژمێرێک لە ئەمریکا یەک کەس بە سەرەتانی پێست ئەمرێت.
7- گۆڕانی پێستت لەوانەیە نیشانەی نەخۆشییەکی ناوەکی بێت، بۆ نموونە زەردوویی ئەکرێ بە هۆی خراپ کارکردنی جگەرەوە ڕووبدات.
8- بەشێک لەو تۆزەی لە ماڵەکەتدا ئەیبینی، لە ڕاستیدا خانەی مردووی پێستتە.
9- هەزار جۆر بەکتریا لەسەر پێستت ئەژین کە یارمەتی تەندرووستبوونی دەدەن. [1]