چۆن بزانم جۆری پێستەکەم چییە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
وەکو چۆن شێوە و ڕووخساری کەسەکان جیاوازن جۆری پێستیشیان جیاوازە، و هەر کەسێک پێویستە جۆری پێستەکەی خۆی بەباشی دیاری بکات چونکە ئەو ڕێنماییانەی کە پێی دەردرێ بۆ پاک و جوان ڕاگرتنی پێستی جیاوازە بە پێی جۆری پێستەکە.
لە بەرانبەرا ئەگەر بەرهەمێکی هەڵە بەکاربهێنی زیان بە پێستەکەت ئەگەیەنێ.
کەواتە زانینی جۆری پێستەکەت یارمەتیت ئەدات بۆ باشتربوونی.
$بەشێوەیەکی گشتی جۆری پێستەکان ئەمانەن$
1- ئاسایی
2- چەور
3- وشک
4- تێکەڵە
$باشە چۆن بزانیت جۆری پێستەکەت چییە؟$
بەم ڕێگایە جۆری پێستەکەت بزانە:
هەنگاوی یەکەم - پاککەرەوەیەک بهێنە و بڕی پێویست بخە دەستەوە.
هەنگاوی دووەم - هەموو دەموچاوت مەساج بکە بە کەفەکەی و 30 چرکە بوەستە پێش ئەوەی بیشوێتەوە بە ئاو.
هەنگاوی سێیەم- 1 کاتژمێر بوەستە و چاوەڕێ بکە.
هەنگاوی چوارەم - هەڵسەنگاندن بۆ پێستت بکە.
1- چەورە - ئەگەر هەستت بە بریقەدانەوە و چەوری کرد لەسەر پێستت بەشێوەیەک وەکو ئەوە بڵێی ئارەقت کردبێتەوە.
2- وشکە - ئەگەر پێستەکەت بە دەستلێدان وشک و توند بێ و توێخی هەڵدابێ.
3- ئاسایی - ئەگەر ئەو دوو بارەی سەرەوە نەبوو، نە وشک نە چەور.
4-تێکەڵە - ئەگەر هەندێ شوێنی چەور دەر ئەکەوت و هەندێ شوێن وشک و توند بوو. [1]