ناونیشانی بابەت: سکڕەب چییە و بۆچی گرنگە هەفتەی یەکجار بەکاریبهێنیت؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
لەوانەیە پاککەرەوەیەکی باش بۆ پێستت بەکاربهێنی، بەڵام..
ئایا دەزانی ئەوە بەس نییە و پێویستت بە بەکارهێنانی سکڕەب هەیە گەر بتەوێ پێستت تەندرووست و بێ کێشە بێت؟
$سکڕەب چییە؟$
بەرهەمێکی تایبەتە کە یارمەتی ڕامالین و پاککردنەوەی خانە مردووەکانی پێستی ڕووخسارت دەدات بۆ ئەوەی خانە تازەکان جێی بگرنەوە.
$گرنگی چییە؟$
هەموو 30 ڕۆژ جارێک خانەکانی سەر پێستت ئەمرن و خانەی تازە جێگەیان دەگرێتەوە، لەگەڵ سەرچوونی تەمەنت ئەم پڕۆسەیە خاو دەبێتەوە و خانە مردووەکان کەڵەکە دەبن و ڕەنگێکی مردوو و ناتەندرووست بە پێست دەدات.
$گرنگی سکڕەب لێرەدا دەردەکەوێت کە چینی مردووی سەرەوە لادەبات$
ئەگەر هەفتانە سکڕەب بەکاربهێنی بۆ پێستت لەگەڵ پاککەرەوەیەکی گونجاو:
1- پێستت پاک و خاوێن و تازە دەبێتەوە:
سکڕەبکردن پێستێکی پاکژ و بێ چڵک و چەوری و ئارەقت پێ دەبەخشێ خانە مردووەکان لادەبات و کونیلەکانی پێستت دەکاتەوە و چینێکی تازە جێی دەگرێتەوە کە گەنجتر و جوانترە.
2- ڕەونەق بە پێستت دەدات.
3- پێستت ساف دەکات:
پێستێکی ساف بەشێکە لەجوانی تۆ، سکڕەب کردن ئەمەت پێدەبەخشێت.
4- پێکهاتەی پێستت تەندرووست و هاوسەنگ دەکات.
5- یارمەتیت دەدات ڕزگاربیت لە زیپکە.
گەر ئەتەوێ پێستت ڕەونەقدار و تەندرووست و جوان بێت ئەوە سکڕەبکردنی هەفتانە پێویستیەکی حەتمییە بۆ پێستت.
$تێبینی$
بە پێی جۆری پێستەکەت جۆر و ژمارەی جارەکانی بەکارهێنانی سکڕەبەکەت دیاری بکە.
ئەگەر پێستت وشکە لە یەکجار زیاتر بەکاریمەهێنە لە هەفتەیەکدا. [1]