ناونیشانی بابەت: چی بەسەر پێستتدا دێت ئەگەر واز لە جگەرە کێشان بهێنیت؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
لە خۆت ئەپرسی ئایا ڕێگەی گەڕانەوەی هەیە؟
لەوانەیە بڵێیت (وازهێنان تازە چ سوودێکم پێ ئەگەیەنێ کە من چەند ساڵە بەردەوام ئەیخۆم)
نەخێر..
هەرگیز درەنگ نەبووە!
گەر وازبهێنی ئێستا، چەن هەفتەیەکی کەم پێویستە بۆ ئەوەی خانەکانی پێستت سەرلەنوێ بژیێتەوە و خۆی چاکبکاتەوە.
1- سوڕی خوێنت چالاک ئەبێت و دڵت باشتر کار ئەکات.
2- هەوکردنی پێست کەم دەبێتەوە و پێستت چاک ئەبێتەوە.
3- زووتر برین و وشکی پێستت چاک ئەبێتەوە.
4- پێستت ڕەنگی سرووشتی خۆی بۆ ئەگەرێتەوە.
5- بەدوور ئەبی لە پیربوونی پێشوەختەی پێست.
6- پێستت گەشاوەتر و توندتر و جوانتر ئەبێتەوە.
$لەوانەیە وازهێنان بەلاتەوە قورس بێت بەڵام$
سوودە تەندرووستیەکانی بۆ لاشە بەگشتی و پێستت بەتایبەتی ئەوە ئەهێنێ سووربی لەسەر وازهێنان و نەگەڕانەوە بۆی
گەر قورسە لەسەرت ئەتوانی ڕێگای جیاواز بگریتە بەر هاندانی خۆت و بۆ ڕزگار بوون لەو ماددە پیسە.
تا زووتر وازبهێنی زووتر چاک ئەبیت و پێستت سوپاست ئەکات لەسەر ئەوکارە باشەت. [1]