ناونیشانی بانەت: چۆن جگەرە کێشان پێستت ئەشوێنێ و خراپی ئەکات؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
جگەرە بۆ هەموو لاشە کاریگەری خراپ بە جێدێڵێ
بەڵام ئەوەی دیار و زەقە و بە ئاشکرا دەردەکەوێ گەر ماوەی 10 ساڵ بەردەوام بی ئەمانەی خوارەوەن:
1- تۆنی پێستت لاواز دەکات و ڕەنگیشی ئەگۆڕێ:
جگەرەکێشان وادەکات ئۆکسجین O2 و خۆراکەمادە کەمتر بروات بۆ خانەکانی پێستت، هەنێ جگەرەکێش زەرد دەرئەکەون هەنێ ڕەنگیان تێک ئەچێ.
2- پێستت تێئەشکێنێ:
چوارهەزار ماددەی کیمیایی زیانبەخش هەن لە جگەرەدا‼️
کە وا دەکات کۆلاجین و ئیلاستینی پێستت تێکبشکێت بەمەش چانسی زووتر درووست بوونی چرچولۆچی و لاوازبوونی پێستت زیاتر دەکات.
3- درووستبوونی خەت و چرچی لە دەوری دەم و لێوەکان.
4- خاڵ و پەڵە لەسەر پێست درووست ئەکات.
5- سەرپەنجەکانت ڕەنگی ئەگۆرێ و زەردباو ئەبێ.
6- ئیکزیما و سۆریاسس:
هەستیاری و خوران و وشکبوونی پێست زیاتر ئەگەری ڕوودانی هەیە لەوانەی جگەرە کێشن.
7- چرچبوونی پێستی دەوری چاوەکان و شلبوونی:
ئەگەر ئەتەوێ هۆکارێکی ترت دەسکەوێ بۆ وازهێنان ئەوە چرچبوونی پێستت و ناشرین بوونی بکە ناو لیستەکەوە
8- پیربوونی پێشوەختەی پێست:
- ملوولەخوێنەکان تەسک ئەکاتەوە
- فری ڕادیکاڵ زیاتر دەکات
- بڕی ڤیتامین ئەی کەم دەکات
9- ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست زیاتر ئەکات.
10- قژ ڕووتانەوەت زیاتر ئەبێ بە جگەرە کێشان. [1]