ناونیشانی بابەت: ئەو هەڵانەی کە پێستت خراپ ئەکەن
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
1- نەشۆردنی مەیک ئەپ ومیکیاجەکەت لە کۆتایی ڕۆژدا:
لەوانەیە بە شتێکی سادە سەیری بکەیت بەڵام ئەوە وادەکات زیان بە پێستت بگات و ئەومادە کیماییانە لەسەری کەڵەکە ببێ و کونیلەکانی پێست دابخات.
2- بەکارنەهێنانی دژە خۆر:
هەندێ خانم لە ڕۆژی هەوراوی و زستاندا بە پێویستی نازانن دژەخۆر بەکاربهێنن بەڵام ڕاستیەکەی ئەوەیە کە هەموو ڕۆژێک پێویستە بەکاریبهێنیت چونکە لە ڕۆژانی هەور و هەڵاشدا تیشکی خۆر زیان بە پێست ئەگەیەنێ.
3-کەم ئاوخواردنەوە و زیادخواردنی قاوە و چایی:
ئەمە وا دەکات پێستت وشک ببێتەوە و زوو تێکبچێت.
4- زۆر شۆردنی دەموچاو (سێجار و زیاتر لە ڕۆژێکدا):
ئەمە وادەکات کە سرووشتی پێستت تێکبچێت و وشک ببێتەوە و تووشی هەستیاریی ببێ چونکە زۆر شۆردنی پێست زیان بە چەورییە ڕژێن و خانەکانی پێست ئەگەیەنێت.
5- بەکارهێنانی بەرهەمێکی نەگونجاو بۆ پێست:
هەڵبژاردنی بەرهەمی تایبەت بە پێستی خۆت زۆر گرنگە، چونکە کرێمی نەگونجاو پێستت خراپتر ئەکات و کێشە درووست ئەکات. گەر پێستت وشک بوو و شتێکی پێستی چەورت بەکارهێنا، ئەوە هێندەی تر پێستت وشک ئەکاتەوە و پیربوونی پێشەوەختەی پێستت ڕوودەدات.
6- ئاوی زۆر سارد یا زۆر گەرم بۆ شۆردن:
باشترە پلەی گەربی ئاوەکە مامناوەندی بێت
ئاوی سارد - ملوولە خوێنەکان کرژ ئەکاتەوە.
ئاوی گەرم - ملوولە خوێنەکان دەکاتەوە.
کە هەردووکی ئەبێتە هۆی شکان و خراپبوونی ئەو ملوولانە.
7- کەمخەوتن و وەرزش نەکردن.
8- خۆراکی ناتەندرووست.
9- زیپکە تەقاندن کە لەوانەیە ببێتە هۆی خاڵ لەسەر پێستت. [1]