ناونیشانی بابەت: خراپترین خواردنەکان کە پێستت ئەشێوێنن
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
1- شەکری دەستکرد:
شەکر ڕاستە شیرین و چێژی هەیە لەسەر زمانت بەڵام دەزانی کە خانەکانی پێستت زۆریان ڕق لێیەتی
دەزانی بۆ؟ چونکە:
- ئەنسۆلین لە خوێندا زۆر ئەکات و ئەبێتە هۆی هەوکردنی خانە و شانەکانی پێستت و بەرەو پیر بوون ئەیبات.
- کۆلاجینی پێستت تێک ئەشکێنێ و چرچولۆچی تیا دەر ئەکەوێ.
- ئۆکسێنەرەکان درووست ئەبن و خانەکان و پەردەی خانەکان ئەشکێنێن.
هەر خواردنێک کە شەکری تیایە مەیخۆ یا زۆر کەمیبکەوە کێک و شیرینی و ساردی و خواردنەوە غازییەکان نموونەن.
2- خواردنی سوورەوەکراوە.
3- ئەلکهول:
خواردنەوە سەرخۆشکەرەکان پێستت تێکدەشکێنن و وشکی دەکەنەوە.
4- جپس و خواردنە سوێرەکانی تر.
5- خواردنە لە قتونراوەکان.
6- ساس و کەچەپ و مایۆنیز.
7- قاوە:
زۆر خواردنەوەی قاوە پێست وشک ئەکاتەوە و تێکی ئەشکێنێ دڵنیابە کە هێندە ناخۆیتەوە کە بگاتە ڕادەی زیانگەیاندن بە پێستت.
8- خواردنی خێرا.
9- ئەوەی گلوتینی تیایە.
10- جگەرە و نێرگەلە:
هەرچەند ئەمانە خواردن نین بەڵام خەڵکێکی زۆر بێ ئەوەی ئاگاداربن لە زیانەکانی ئەیخۆن.
$جگەرە$
- پێستت چرچولۆچ ئەکات
- پێستی ژێرچاوت کۆ ئەکاتەوە و پیری ئەکات
- ڕەنگی پێستت ئەشێوێنێت
- کۆلاجین و ئیلاستینی پێستت تێک ئەشکێنێ بە پێی کات
- چرچولۆچی دەوری لێوەکان درووست ئەکات
- پەڵە و خاڵی قاوەیی
ئاگات لە خواردنەکانت بێ، با جوانتر دەرکەوی. [1]