ناونیشانی بابەت: ئامێری سپێکترا و ئەنجامە
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بەهۆی ئەم ئامێرە بەتوانایەوە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پێستتدا ئەنجام ئەدرێت، بەشێوەیەک کە ڕەنگی پێستی دەموچاوت هاوتا ئەکرێ و زۆر بە ئاسانیش ڕزگار ئەکرێی لە هەرچی پەڵە و شڵییەک کە هەتبێ لەسەرپێستی ڕووخسارت.
$بەکارهێنانەکانی ئەم ئامێرە:$
1- تەقشیری کاربۆنی یان تەقشیری هۆلیود کە پێستت وەک پێستی مناڵ ناسک ئەکاتەوە، ڕادەی چەوری پێستت هاوتائەکاتەوە و کونیلەکانیش دائەخات.
2- شوێنکاری سووری زیپکە لادەبات.
3- پەڵەی پێست لائەبات.
4- هەموو ڕەنگێک تاتو لادەبات.
5- مووی زیادەی ڕووخسار بێ ڕەنگ دەکات.
6- ڕەنگی تاریکی پێستی ئەژنۆ و ئەنیشک لائەبات. [1]