ناونیشانی بابەت: چۆن پێستی خۆمان بپارێزین لە مانگی ڕەمەزاندا؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
پێست یەکێکە لە کۆئەندامە سەرەکیەکانی لەشی مرۆڤ و گەورەترین شیانە، بەڵام کاریگەری نەرێنی بەرزی پلەی گەرما و کەمی ئاو لە مانگی ڕەمەزاندا زۆر دیارە لەسەری.
$کارگەریەکانی نەرێنیەکانی ڕۆژووگرتن لەسەر پێست ئەمانەن:$
1- دابەزینی ڕادەی شلەمەنی و ئاو لە لەشدا بەهۆی کەم ئاو خواردنەوە، ئەبێتە هۆی وشک بوونەوەی پێست و لەش بەگشتی.
2- زۆر خوردەوەی شلەمەنیەکان کە کافاین تێدایە، لە داوی ڕۆژوو شکان وەک خواردنەوەی قاوه و کاری گەری نەرێنی هەیە، چونکە کافاین ئەبێتە هۆی زۆر کردنە دەرەوەی شلەمەنی لە لەشدا و ڤیتامینەکان و ئەو یەکەخۆراکیانە کەم دەکاتەوە کە پێست پێویستیەتی.
3- تیشکی سەروو وەنەشەی خۆر کاری گەری دەبێت لەڕۆژدا لە ڕەمەزان، هەندێک لەو پاککەرەوانەی بۆ شۆردنی ڕووخسار بەکاردێت دەبێتە هۆی زیاتر وشک بوونی پێست.
$چۆن پێستمان بپارێزین لە مانگی ڕەمازانی پیرۆزدا:$
1- بۆ خۆپارێزی پێویستەڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت.
2- خۆ دورگرتن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لە ڕۆژدا لەم مانگە پیرۆزەدا.
3- بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆری گونجاو بە پێستمان لەڕه مەزاندا لەکاتی چونە دەرەوە و لە ژووریشەوە بە ڕۆژ و دووبارەکردنەوەی 3 کاتژمێر جارێک بۆ پاراستنی پێستمان
4- لەچاوکردنی چاویلکەی ئاسایی چاو بۆ پاراستنی پێستی دەوروبەری چاوەکان لە تیشکی خۆر، لە بەر ئەوەی ئەو پێستی ئەو ناوچانە زۆر هەستیارن وە زوو کاریگەری خۆریان لەسەر دەبێت و زوو چرچ دەبن.
5- پۆشینی جلو بەرگی ڕەنگی کراوە (ڕەنگی سپی) و بەکارهێنانی کڵاو بۆ داپۆشینی سەر لە کاتی چونەبەر خۆردا.
6- پەیوەست بوون بە خواردنەوەی بڕێکی باش لە ئاو و شەربەتی فرێشی بێ شەکر دوای ڕۆژوو شکاندن.
7- سووربین لە خواردنی میوه و سەوزەی تازە و فرێش دوای ڕۆژو شکاندن بۆ ئەوەی بڕی پێویستی شلەمەنی و ڤیتامینەکان وەربگرین بۆ پاراستنی لەشمان و پیستمان.
8- بەکارهێنانی کرێمی شێدارکەرەوەی گونجاو بە پێستمان. [1]