ناو نیشان: بەڵگە فیلمی ئەوبەری ئاراس
بەرهەمی خانمە فیلمسازی ئاوانگاردی سۆڤیەت (ئەسڤیر شوب)ە.
فیلمەکە لە سەردەمی حکوومەتی میللیی ئازەربایجاندا لە تەورێز درووست کراوە کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆماری کوردستان لە مەهاباد و لە ڕوانگەی مێژووییەوە بەڵگەیەکی بەهادارە، بەتایبەت کە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییەکانی حکوومەتی میللی ئازەربایجان و کۆماری کوردستان.
کاوە عەباسیان، فیلمسازی گیلەک، بۆ یەکەمین جار ئەم فیلمەی لە ئەکاونتی فەیسبووک و کەناڵی تەلەگرامی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە.
''ئەسڤیر شوب، سینەماکار و دەرهێنەری ئاوانگاردی سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەتە کە فیلمی ''ئەوبەری ئاراس'' دواین بەرهەمیەتی و بێبەری نەبووە لە ڕقی دەزگای سانسۆری ستالین.
لێرەدا دەقی کوردیی ئەو بەشەی باسی کۆماری کوردستان و سەفەری #پێشەوا قازی محەمەد#، سەرکۆماری کوردستان، بۆ تەورێز، پایتەختی حکوومەتی میللیی ئازەربایجان دەکات لەگەڵ فیلمەکە بڵاو دەکەینەوە.
$بەشێک لە دەقی فیلمەکە:$
گەلانی دیکەی ئێرانیش خوازیاری ئازادیی خۆیان بوون. لە ساڵی 1946دا نوێنەرانی نەتەوەی کوردی دۆست لە کۆماری کوردستانەوە سەردانی تەورێزیان کرد. قازی محەمەد سەرۆکایەتیی شاندی کوردی کرد.
قازی محەمەد لەگەڵ ئازەربایجانی ئێران لەسەر دۆستایەتی و هاوکاری ڕێک کەوت.
قازی محەمەد دەستی بە گۆڕانکاری لە کۆماری کوردستاندا کردبوو.
قازی محەمەد بۆ کورد سیمبولی ئازادی و سەربەخۆیی بوو. خەڵک قازی محەمەدیان زۆر خۆش دەویست. [1]