#پارتی دیموکراتی کوردستان#، دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ئاسایی بکاتەوە.
بەقسەی مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دیموکرات، لە ڕۆژی چوارشەممەوە #14-12-2022# دەست بە سەردان بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکەن و ئەو سەردانانەش لایەنە ئێڕاقییەکانیش دەگرێتەوە.
لەبارەی ئامانجی سەردانی شاندی پارتی بۆ لای لایەنە سیاسییەکان، سەرچاوەیەک لە کۆمیتەی ناوەندی پارتی بۆ بوار ئاشکرایکرد، ئامانجی سەرەکی سەردانەکە بۆ ئەوەیە پارتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنەکان ئاسایی بکاتەوە.
سەرچاوەکە، کە داوای کرد ناوی بڵاونەکرێتەوە ئاشکراشیکرد، لەدوای کۆنگرەی چواردەی پارتی لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی بڕیاردرا پارتی لاپەڕەی نوێ لەگەڵ لایەنەکانی هەرێم بکاتەوە و بۆ ئەوەش دەست بە کۆبوونەوە لەگەڵ گشت لایەنەکان دەکەن.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کرد، پارتی بەرنامەی هەیە دوای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ لایەنەکان، لەسەر بابەتە هەستیارەکان، گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بکات و چارەسەری کێشەکانیان لەگەڵ بکات. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 594 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!