زۆر ڕوودار و نهێنی پۆش، نهێنی خۆی دەدا بە تۆش
بەڵام وەکوو درۆ نییە، ڕازت بڵێ جا هەر چییە
مەبەست لە پێنووسە، زۆر ڕوودار و نهێنی پۆش، (ڕوودار: بە کەسێک دەوترێ کە هەموو کارێک ئەنجامبدا و هیچی لا نەنگی نەبێ) واتە: پێنووس دەتوانێت هەموو شتێکی پێبنووسرێ، ئەگەر کارەکە کاری ڕووداریش بێت، نهێنی خۆی دەدا بە تۆش، واتە: هەموو ئەو نووسینە نهێنیانەی کە هەیە بە پێنووس نووسراون، دەکرێ هەموو کەسێک بیانخوێنێتەوە، هەروەها ڕاستی و درووستی یان شتی درۆشی پێدەنووسرێ. وەڵام (پێنووس) .[1]