ڕەقی ڕەقایی نامەسەر نەرمایی
لێمدا یەکدووجار گەیشتە گەرمایی
بەرد و ئەستێ مەبەستی مەتەڵەکەیە، (بەرد و ئەستێ: جۆرە بەردێکی چیایی زۆر ڕەق و سەختە، بە بەریەک کەوتن، پریشکی ئاگر درووستدەکات، بۆ ئاگر کردنەوە بەکاردێت) ڕەقی ڕەقایی، مەبەست لە بەرد و ئەستێیە، نامەسەر نەرمایی، مەبەست لە پریشکی ئاگرە کە لە بەرد و ئەستێکەوە دەردەچێ بۆ ناو پووش، گەیشتمە گەرمایی واتە: پووش بەهۆی پریشکی ئاگری بەد و ئەستێکەوە گڕ دەگرێ و گەرمایی درووستدەکات. وەڵام (بەرد و ئەستێ) . [1]