سێ پا لە زەوی، چوار پا لە حەوا فیچقی لێدەدەن خۆی دێت و دەڕوا
جرتی بە فرتی فرتی بە جرتی، وەرە سەیری جرت و فرتی
مەبەست لە کرداری مەشکە ژەنینە، (مەشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە پێستی بزن درووستدەکڕی و دۆی تێدا دەژەنرێ) سێ پا لە زەوی، مەبەست لە سێپای مەشکەیە کە لە سێ دار درووستدەکرێ و لەسەر زەوی جێگیردەکرێ، چوارپا لە حەوا، مەبەست لە مەشکەیە، فیچقی لێدەدەن خۆی دێت و دەچێ، مەشکە کە پاڵی پێوەدەنرێ و دەژەنرێ، بۆخۆی دێت و دەچی. لە کوردەواردا بەو جووڵەیە دەوترێ: جرت و فرت. وەڵام (مەشکە ژەنن) . [1]