شتێکم دیوە ڕەشە وەک چڵاک، گیانلەبەر نییە بێ داک و باب
هەر لە شوێن گیانی خەڵک دەگەزێ، بەچاولێکنانێ هەڵیان دەدرێ
مەبەست لە تفەنگە، (چاڵاک: بەو دارە درێژە ڕەشە دەوترێ کە گوێزی پێدەڕنرێ) شتێکم دیوە ڕەشە وەک چڵاک، گیانلەبەر نییە بێ داک و باب، مەبەست لە تفەنگە کە دایک و باوکی نییە، هەر لە شوێن گیانی خەڵک دەگەزێ، بەچاولێکنانێ هەڵیان دەدرێ، واتە: گوولەکەی بەر هەر کەسێک بکەوێ، جەستەی دەبڕێ. وەڵام (تفەنگ) .[1]