ڕۆژی 18ی کانونی دووەم، ڕۆژی یەکەمی پرسەی #ئاکام عومەر#، فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە شاری #هەولێر# بەڕێوەچوو.
بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە پرسەی ئاکام عومەر پێشوازیان لە میوانەکان کرد، چاوەڕێ دەکرا، هەر یەک لە #مەسرور بارزانی# و #نێچیرڤان بارزانی# بەشداری لەو پرسەیە بکەن.
بەرپرسانی باڵای یەکێتی چاوەڕێ بوون #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەسەر ئاستی باڵا بەشداری لەو پرسەیە بکەن و ئەو پرسەیە ببێتە سەرەتای توانەوەی بەستەڵەکی نێوان پارتی و یەکێتی. بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستێکی باڵا بەشداری لەو پرسەیە نەکرد.
نێچیرڤان بارزانی، لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسەی ئاکام عومەر، بەرەو وڵاتی قەتەڕ کەوتە ڕێ بۆ سەیرکردنی یاری کۆتایی مۆندیالی 2022، مەسرور بارزانیش خۆی بەشداری لەو پرسەیە نەکرد، بەڵکوو تەنیا تیمێکی باڵای پارتی لە حکومەتی هەرێم ڕاسپارد بۆ بەشداریکردن لە پرسەی ئاکام عومەر. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 851 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!