کاسەی بلوورین چینی فەرەنگێ
لەناو جامێکا هەریەک لە ڕەنگێ
مەبەست لە هێلکەی پەلەوەرە، کاسەی بلوورین، مەبەست لە توێکڵی هێلکەیە کە ماددەیەکی کلسییە، ڕەنگی سپێتی توێکڵی هێلکە بە کاسەی بلووری چووێنراوە، لەناو جامێکدا هەریەک لە ڕەنگێ، مەبەست لە سپێنە و زەردێنەی هێلکەیە کە لەناو توێکڵی هێلکەدان لەمەتەڵەکەدا بە جام چوواندوویەتی. وەڵام (هێلکە) . [1]