پێگەی مۆنیتۆری ئەمریکی پێیوایە ئۆپەراسیۆنی چنگی قفڵی تورکیا، کە لە باکووری ئێڕاق و سووریا بەڕێوەی دەبات، قۆناغێکی نوێی ستراتیژی ئەنقەرەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی پەکەکە.
پێگەکە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی لەوە کردووە، کە هەڵمەتی سەربازی تورکیا دوای تەقینەوەیەکەی ناوەڕاستی مانگی ڕابردووی شەقامی ئیستیکلال لە ئەستەنبوڵ ڕوویدا دەستپێکراوە و جیاوازە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تری سوپای تورکیا، بۆیە ئەمە بە گۆڕانکاری گەورە لە ستراتیژی ئەنقەرە دادەنرێت.
کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی بەرگری تورکیا باسی لە لەناوبردنی 89 ئامانجی ئەو گرووپە چەکدارییانەی لە ئێڕاق و سووریا کردووە، کە ئەو ئامانجانەی بە فڕۆکە و تۆپخانە و هێرشی هێزی زەمینی پێکراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکە لەو هێرشانەدا سوپای تورکیا فڕۆکەی جەنگی ئێف 16ی و موشەکی درێژ مەودای بەکارهێناوە بۆ پێکانی ئەمانجەکان، کە چەند ساڵێکە سوپاکە ئەوەی بەکارهێناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو گرووپە چەکدارییانە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 472 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!