ناونیشانی بابەت: دامەزراندنی پاڵاوگەی تەوت لەلایەن کەرتی تایبەتەوە
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
لەوەتەی نەوت لە ئێڕاقدا دۆزراوەتەوە پاشان بەمەبەستی بەکاربردنی ناوخۆ ڕەوانەی پاڵاوگە کراوە ئەو پاڵاوگانە یائەوەتا سەر بە کۆمپانیا بیانیەکان بوونە یان حکومەت خاوەندارێتی کردووە.
لە سەدەی ڕابردوودا کەرتی نەوت بە هەموو لق و پۆپە سەرەکیەکانیەوە بە دەست حکومەتەوە بوو، تەنیا بەشی دابەش کردنی ناوخۆ نەبێت درابووە دەست کەرتی تایبەتەوە .هەر لە دۆزینەوەو دەرهێنان و پاڵاوتنەوە پاشان هەناردەکردن هەر حکومەت یان کۆمپانیا بیانیەکان پێی هەڵدەستان. نموونەی ئەو پاڵاوگانەش (ئەڵوەند ساڵی 1927، دۆرە 1953، کەرکووک 1972).
لە دوای پڕۆسەی ئازادی کەرتی نەوت لە ئێڕاقدا دوچاری داتەپین بوو، بەرهەمە نەوتییەکان تەواو کەمی کردبوو، پاڵاوگەکان بە توانای خۆیان کاریان نەدەکرد،ژمارەی ئۆتۆمبیل لە ناوخۆدا چەندین کەرەتی جاران زیادی کرد. هەموو ئەم فاکتەرانە حکومەتی ئێڕاقی ناچار کرد چەندین ملیار دۆلار تەرخان بکات بۆ هێنانی بەرهەمە نەوتییەکان بەتایبەت بەنزین لەدەرەوەی وڵات.
بێگومان ئەم پڕۆسەیە زۆر لەسەر بودجەی ئێڕاق دەکەوت هەر بۆیە بە ناچاری پەنایان بردە بەر کەرتی تایبەت، ئەوەبوولە 8ی تشرینی دووەمی ساڵی 2007 پەڕڵەمانی ئێڕاق یاسای پاڵاوگەکانی پەسەند کرد. بەپێی ئەو یاسایە کەرتی تایبەت بۆی هەیە پاڵاوگە دابمەزرێنێت ونەوتی خاو لە حکومەت وەربگرێت بەو مەرجەی 75ی کرێکارەکان ئێڕاقی بن و لە نرخی ڕەسمی دەرنەچنە دەرەوە. بە گوێرەی ئەم بریارە ئەو نرخەی نەوتی خاوی پێدەفرۆشرا بە کەرتی تایبەت گران بوو بەجۆرێک دوای بەرهەم هێنان هیچیان بۆ نەئەمایەوەبۆیە پێشوازیکردن لە بریارەکە زۆر کز بوو. لە بەر ئەم هۆیە پەڕڵەمانی ئێڕاق لەم ساڵ (2011)دا چاوی بە یاساکەدا خشاندەوەو دەسکاریکرد لەوانەکەمکردنەوەی نرخی ئەو نەوتە خاوەی بە پاڵاوگەکان دەفرۆشرێت لەگەڵ ڕێگەدان پێیان بەبەکارهێنانی گەنجینەو بەندەرەکانی هەناردەکردن و لوولە نەوتییەکانی سەربە وەزارەتی نەوت.
دوورنیە دوای ئەوەی ئەم یاسایە ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کەرتی تایبەت پێشوازی گەرمی لێبکات و بەجۆرێک بەرهەمە نەوتییەکانی وەک بەنزین بخاتە بازارەوە کەچیتر ئێڕاق پێویستی بە بەرهەمی دەرەوە نەبێت. [1]