#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ستایشی بڕیارەکەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق دەکات سەبارەت بە تەملیک کردنی ئەو زەوی، موڵک و خانووانەی کە خوشک و برا ئێزدییەکان لە #شەنگال# لە ساڵی (1975) ەوە تێیدا نیشتەجێن و لە لایەن حکومەتی بەعسی ڕووخاوەوە لێی بێ بەشکرابوون.
سەرۆک بافڵ ڕاشیگەیاندووە: ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەم بڕیارە بە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکان دادەنێین پاش بێ بەشکردن و پەراوێزخستنیان بۆ ماوەی چەندین ساڵ. هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک وەزیران دەکەین بۆ ئەم بڕیارە بوێرانەیە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆک بافڵدا هاتووە: ڕوونیشی دەکەینەوە کە ئەم ڕێ و شوێن و بڕیارانە لە چوارچێوەی داواکاری و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ گێڕانەوەی مافی ئێزدییەکان لە ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتدا کە بە سوپاسەوە حکومەت وەڵامی دایەوە.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی کارا یارمەتیدەر دەبێت لە گێڕانەوەی ماف بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان و هەڵگرتنی ئەو زوڵمەی کە چەندین ساڵە لە سەریانە. هەنگاوێکیشە بە ئاڕاستەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە و گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، سەقامگیری ئارامی و ئاساییش لە شەنگال و ئەو سنوورانەی دیکە کە نەهامەتی زۆریان چەشت بەهۆی داگیرکردنیان لە لایەن تیرۆریستانی داعش و کۆتایی هێنان بەو ئازار و نەهامەتییانەی دووچاری کەسوکارەکانمان بووەوە. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 487 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!